zagros news agency

هەولێر… دوو كەس بە تۆمەتی رێگریكردن و وەرگرتنی سەرانە لە خەڵك دەستگیركران

 

پۆلیسی هەولێر ئەم دوو تۆمەتبارەی دەستگیركردووە و دەڵێت رێگرییان لە خەڵك كردووە و سەرانەیان لێ وەرگرتوون، هەروەها چەند تاوانێكی دیكەشیان ئەنجامداوە.

پۆلیسی هەولێر لەبارەی دەستگیركردنی دوو كەسەكە دەڵێت “هێزەکانمان دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ٲ. ب. ٲ) و (ن. ق. م) دەستگیر کرد”.

دەشڵێت “تۆمەتبارەكان لە ماوەی رابردوودا هەڵسابوون بە ڕێگریکردن و دزینی ماتۆڕسکیل و وەرگرتنی سەرانەلە خەلک”.

هەروەها دەڵێت “هەردوو تۆمەتبارەكە پێشینەی تاوانیان هەیە و لە لێكۆڵینەوەكانیش دانیان بە تاوانەکانیان داناوە.

پۆلیسی هەولێر جەختیشی كردەوە كە ئێستا هەردوو تۆمەتبارەكە بە بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوە و بەپێی ماددە (442) لە یاسای سزادان پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە و ڕادەستی دادگا کراون.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕاگەیەندراوێک لەوەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە

یاسین

کەشناسی هەرێم : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ باڵيۆزى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه‌

سەڵاح