ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

رووداوێكی سه‌ختی هاتوچۆ روویدا 4كه‌س بوونه‌ قوربانی

 

له‌ ڕووداوێكی هاتووچۆدا له‌ پارێزگای سلێمانی 4 كه‌س بوونه‌ قوربانی.

مقه‌ده‌م زانا عه‌زیز لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی عه‌ربه‌ت، به‌ پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی  ڕاگه‌یاند، سه‌رله‌به‌ریانی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 24ی7ی2024، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی سلێمانی –  عه‌ربه‌ت له‌نزیك كۆگای سوته‌مه‌نی سلێمانی ڕووداوێكی هاتوچۆ له‌نێوان دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆری (كیا سپۆرتاج – تاكسی كرۆلا)دا ڕوویداوه‌‌و به‌هۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك قوربانی لێكه‌وته‌وه‌.

هاوكات (سامان نادر) به‌رپرسی سه‌نته‌ری فریاگوزاری خێرا (122) به‌ پێگه‌ی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگه‌یاند، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان به‌هۆی ڕووداوه‌كه‌وه‌ دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌‌و دوو كه‌سی دیكه‌ش بریندارن.

هەواڵی پەیوەندیدار

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی ئاب دابەش دەکرێت

دڵشاد

نەیشینزلیگ.. بەسەرکردایەتی کورە کوردەکە ئەڵمانیا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا

sirwan

بڕیار لەسەر خەرجکردنی مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەکانی هەرێمی کوردستان درا

یاسین