zagros news agency

شارەوانیی بنەسڵاوە دوو گەڕەك لە هەڵدانی درۆنێك ئاگادار دەكاتەوە

سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ پێنجشەممە درۆنێك بۆ ڕووپێویكردنی لە سنووری شارەوانیی بنەسڵاوە هەڵدەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش ئاگاداری هەردوو گەڕەكی قەڵاتی نوێ و پیشەسازیی بنەسڵاوە دەكاتەوە.

سەرۆكایەتیی شارەوانیی بنەسڵاوە لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردووتەوە، “ئاگاداری سەرجەم هاووڵاتیانی قەزای بنەسڵاوە دەکەینەوە ئەمڕۆ ڕۆژی پێنچشەممە لە 25ی 7ی 2024، لە گەڕەکی (قەڵاتی نوێ و پیشەسازیی بنەسڵاوە) (درۆنێک) هەڵدەدرێت بە مەبەستی کاری ڕووپێویکردنی سنوورەکە، تکایە ئاگادار بن.”

هەواڵی پەیوەندیدار

میدیای ئیسرائیلی: ئێران لەڕێی پڕچەككردنی میلیشا عێراقییەكانەوە خۆی بۆ رووبەڕووبوونەوەیەكی دیكەی سەربازی دژی ئیسرائیل ئامادە دەكات

سەڵاح

پاکستان؛ لە تەقینەوەیەکدا سێ کارمەندی ئەمنی بریندار بوون

سەڵاح

خسرۆ هەركی : هەولدەدەین دروشمەكانی پارتی بە كردار جێبەجێ بكەین

گوران