zagros news agency

وه‌زاره‌تی شاره‌وانی: پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی زەوی بەسەر فەرمانبەران سنووری ماده‌ی 140 دابەش دەكرێت

 

پاڵپشت بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینانی سنووری ماددەی 140ی دەستوور و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دابەش دەكرێت.

وەزاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ یەكشەممە 28/7/2024، ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار ڕایگەیاند، ڕێزدار مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان فەرمانی كرد و ڕايسپاردووین بۆ ئەوەی كاری پێویست ئەنجام بدرێت بە پێدانی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنیشیانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی 140ی دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن.

ساسان عەونی، وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار سەبارەت بە جێبەجێكردنی بڕیارەكەی سەرۆكوەزیران، ڕاشیگەیاند، نووسراومان ئاراستەی گشت وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كردووە بۆ ئەوەی پاڵپشت بە ڕەزامەندیی ڕێزدار جەنابی سەرۆكوەزیران، كاری پێویست ئەنجام بدەن بە پێدانی فۆڕمی زەوی بە فەرمانبەران و خانەنشینانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان كە هەڵگری كارتی زانیاريی ناوچەكانی ماددەی (140) دەستوور و دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستانن و لەگەڵ لیستی وەزارەت و دەستە و فەرمانگە و دامودەزگانی نەبەستراو بە وەزارەت بەرز بكرێتەوە و دواتر وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار شوێنی وەرگرتنی زەوییان بۆ لە نزیكترین شوێنی نیشتەجێبوون یان بوونی زەوی بەردەست دەستنیشان دەكات.

هەواڵی پەیوەندیدار

پزیشکیان و پووتین لە بیشکێک کۆبوونەوە

سەڵاح

لیوا عوسمان محه‌مه‌د بۆ زاگرۆس: له‌لایه‌ن سه‌رۆكی حكوومه‌ته‌وه‌ فه‌رمانێكی گرنگ ده‌ركراوه‌ و به‌منزیكانه‌ به‌رهه‌مه‌كه‌ی ده‌بینرێت

یاسین

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق دەکات

یاسین