zagros news agency

ئاگادارییەك لە وەزارەتی داراییەوە لەبارەی وەرگرتنی باج

 

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ئاگادارییەكی لەبارەی وەرگرتنی باج لە هاووڵاتیان، بڵاو كردەوە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 28/7/2024، وەزارەتی دارایی و ئابووری ئاگادارییەكی بڵاو كردووەتەوە، تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری، تەنیا لە وەرگرتنی ئەم جۆرە باجانەی لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە، بەرپرسیارە و وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک بە ناوی باج لە هاووڵاتیان، جیا لەوانە ئێمە لێی بەرپرسیار نین:

1 – باجی كۆمپانیاكان: ئەم باجە لە قازانجی ئەو كۆمپانیایانە وەردەگیرێت، كە لە ئەنجامی چالاكییان لە هەرێمی كوردستان بەدەستیان هێناوە بە ڕێژەی 15% بەپێی یاسای باجی دەرامەت ژمارە 113 ساڵی 1982ى هەمواركراو.

2 – هیچ باجێك ناكەوێتە ئەستۆی كۆمپانیا ئەگەر قازانجی نەكردبێت.

3 – كۆمپانیاكان لە پڕۆژەكانی وەبەرهێنان بۆ ماوەی 10 ساڵ لە باج دەبەخشرێن، لە ڕێكەوتی پێشكەشكردنی خزمەتگوزارییەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیاما سەرۆک بارزانی بۆ جه‌ژنا چله‌یێ هاڤینێ یا كوردێن ئێزیدی

دڵشاد

هۆی کەوتنەخوارەوەی کۆپتەری هەڵگری سەرۆک‌کۆماری پێشووی ئێران ڕاگەیەندرا

یاسین

سەرۆکی حکومەت: ئەو پلانە ستراتیژییەی لە بواری ئاو گرتوومانەتە بەر، بۆ ئێستا و داهاتووی وڵاتمان كاریگەریی زۆری هەیە

یاسین