ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

کورتهێنانی کارەبا لە ئێران کێشەی ناوەتەوە

گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای لە ئێران دەڵێت بەکارهێنانی زۆری کارەبا لە ئێران هەتا ئێستا بەم‌جۆر زۆر نەبووە و ئێستا لەم وڵاتە نزیکەی ٨٠ هەزار میگاوات کارەبا دەکار دەکرێت.

مستەفا ڕەجەبی مەشهەدی” گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای ئێران گلەیی لە بەکاربەران دەکات و دەڵێت نزیکەی ٣٥هزار میگاوات کارەبا ڕاستەوخۆ بۆ فێنک‌کردنەوە دەکار دەکرێت و هاووڵاتیان دەڵێن لەم سەردەمە گەرمەدا لە ژووری هێندێک لە بانکان هەست بە سەرما دەکەین.

ئەمە لە کاتێدایە رۆژی یەکشەممە ٢٨ تەممووز لە ئێران به هۆی گەرماوە پشوودان ڕاگەیەندراوە، بەڵام چاودێران دەڵێن ئەم پشوودانە بە هۆی کورت‌هێنانی وزەی کارەباوەیە نەک بە هۆی گەرماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی ناکۆکیەوە مۆراتاش بەرەو سعودیە دەڕوات

یاسین

دڵشاد شەهاب: سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

یاسین

جامی ئەڵمانیا.. لیڤەرکوزن بە دە یاریزانەوە بووە پاڵەوانی جامەکە

یاسین