zagros news agency

ئیسرائیل: ئەو مووشەکەی حزبوڵڵای هەڵیدایە بەرزایی گوڵان دروست‌کراوی ئێرانە

ماڵپەڕەی هەواڵی ئیسرائیل وێنەی موشەکێکی ایرانیان بڵاوکردووەتەوە و دەڵێن ئەمە مووشەکی “فەلەق١” ی دروستکراوی ئێرانە و حزبوڵڵای لوبنان لە گوندی ” شەعبا”ی لوبنانەوە بەرەوە بەرزاییەکانی گوڵان هەڵیداوە.

ئەوجۆرەی مالپەڕەکانی ئیسرائیل بڵاویان‌کردووەتەوە، ئەم مووشەکە کڵاوەی ٥٠ کیلۆیی پێوە بووە و یارگایەکی تۆپانێی ئەنگاوتەوە و ١٢ کەسی کوشتووە.

دوابەدەوای ئەم هێرشەش ئیسرائیل هەڕەشەی تۆڵەسەندنەوەی کردووە و گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت هەڕەشەی لە ئیسرائیل کردووە و دەڵێت ئیزن نادەن حزبوڵا لەبەرانبەر ئیسرائیلدا بکەوێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

هێرشی بەرفراوانی ڕووسیا بۆ سەر ژێرخانی وزەی ئۆکراینا

سەڵاح

سه‌رۆكی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازى له‌ كونسوڵی گشتیی چین دەکات

سەڵاح

ئەمریکا پشتیوانی لە دووبارە کاراکردنەوەی هێڵی نەوتی نێوان عێراق و سووریا دەکات

سەڵاح