zagros news agency

سیمینارێک بۆ داڕشتنی ستراتیژییەکی نوێی بوژاندنەوەی شانۆ لە هەولێر بەڕێوەچوو

لە چوارچێوەی هەوڵەکون بۆ ڕاپەڕاندنی بزووتنەوەی شانۆیی، ئه‌مڕۆ دووشەممە ڕێکەوتی ٧ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتی سینەما و شانۆی هەولێر سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر، سیمینارێکی لە هۆڵی سەفوەت جەراح بەڕێوە برد.

سیمینارەکە بە ناونیشانی “هەوڵدان بۆ بوژاندنەوەی بزووتنەوەی شانۆ لە هەولێر” ڕێکخرا، بە ئامادەبوونی سیروان عوسمان، بەڕێوەبەری گشتیی ڕۆشنبیری و هونەری هەولێر و ژمارەیەک لە هونەرمەندان، دەرهێنەران، ڕەخنەگران و ئەکتەران و خەمخۆرانی ڕەوتی شانۆ لە شاری هەولێر.

لە کۆڕەکەدا دوو لە دیارترین ئاماژە و ئەکادیمییەکانی لە سمینارەکەدا  چەمک و ئاستەنگەکانیان بەردەم شانۆ لەلاین هەردوو شانۆکار سەباح عبدولڕەحمان و د. ژیلوان تاهیر خرانە بەرباس.

هەردوو شانۆکار بە خستنەڕووی دیدگەی زانستی و شیاری کۆمەڵناسی و ئێستاتیکی، توانییان شیکاری بۆ هۆکارەکانی سستبوونی گوتاری شانۆیی لە ناوچەکەدا بکن و ئاسۆی نوێ بۆ پانتایی شانۆ و پەیوەندیی دەق، دەرهێنان و بینەر بخەنە ڕوو.

ئامادەبووان و هونەرمەندان بەشدارییەکی کارایان کرد لە ڕێگەی ئاڕاستەکردنی پرسیاری ورد و ڕەخنەگرانە. دیالۆگەکان تیشكیان خستە سەر ئاریشە ڕێخستنییەکان، دابەزینی ئاستی بەرهەمهێنان، و ئاڵۆزییەکانی پەیوەندی بەردەنگ و تەختەی شانۆ.

ئەم چالاکییە هونەرییە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. بڕیارە بەیانی، ڕێکەوتی ٨ی ئەیلوولی ٢٠٢٦، بەش و ڕەهەندەکانی دیکەی سیمینارەکە بەردەوام بێت، تاوەکو بگەڕێنەوە سەر دارشتنی راسپاردەی بەپێز بۆ داڕشتنەوەی پەیکەرەی کارایی شانۆ لە شارەکەدا.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا کەمێک پاشەکشەیان بەخۆوە بینی

سەڵاح

مەسرور بارزانی پێشوازی لە باڵیۆزی نوێی کۆماری چێک دەکات

سەڵاح

بەربژێرێک لە بەغدا تیرۆرکرا

سەڵاح