ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ده‌رماڵه‌یه‌ك بۆ ئه‌م توێژه‌ خه‌رج ده‌كرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی پەروەردە ئاشكرای دەكات، بڕیارێكی نوێ دەرچووە و دەرماڵەیەكی 50 هەزار دیناری بۆ سەدان مامۆستا خەرج دەكرێت، كە مامۆستای راهێنەرن.

، وەزارەتی دارایی رەزامەندی داوە لەسەر خەرجكردنی دەرماڵەیەكی 50 هەزار دیناری بۆ مامۆستای راهێنەر لە وەزارەتی پەروەردە.

دەرماڵەكە ئەو مامۆستایانە دەگرێتەوە، كە راهێنان بە مامۆستایانی قوتابخانەكان دەكەن.

جەسام موشیر، بەڕێوەبەری گشتیی فێركردنی بنەڕەتی، لە وەزارەتی پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان،  ڕایگەیاند: “بڕی 50 هەزار دینار مانگانە وەکوو دەرەماڵەی ڕاهێنەر بۆ بەشێكی مامۆستایانی وەزارەتی پەروەردە خەرج دەكرێت.”

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پەروەردە گوتیشی: “600 مامۆستا لە خەرجكردنی دەرماڵەكە سوودمەند دەبن.”

جەسام موشیر روونیشی كردەوە، ئەوانەی دەرماڵەكە دەیانگرێتەوە بەشداریی خولی تایبەتیان كردووە، گوتیشی: “ئەو مامۆستایانە بەشداریی خولی ڕاهێنانی (TOT)یان کردووە و کراون بە ڕاهێنەر، ئەویش بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی رۆشنبیری و توانای مامۆستایان و ئاستی شارەزابوونیان بە رێگاکانی وانەگوتنەوەی هاوچەرخ و زمانی جەستە و زانستی دەروونناسی و بەڕێوەبردنی پۆل.”

لە حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندا، 17 دەرماڵەی جۆراوجۆر ھەیە و مانگانە 144 ملیار دینار و ساڵانەش یەک ترلیۆن و 700 ملیار دینار بۆ دەرماڵەکان خەرج دەکرێت.

 

شوان به‌رزنجی

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرلەمانتارێکی پارتی: لەم هەفتەیە مووچە ڕەوانە دەكرێت

دڵشاد

ناڕەزایەتیی جووتیارانی ڕۆژئاوا بەردەوامە

سەڵاح

سەرۆکی هەرێمی کوردستان: دەبێت سنوورێک بۆ هەڵسوکەوتی گرووپە چەکدارەکان دابنرێت

دڵشاد