ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەریتانیا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی شەڕی غەززە دەکات

کیر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئیسحاق هێرزۆگی سەرۆکی ئیسرائیلی ئاگادار کردەوە کە پێویستە هەرچی زووە هەنگاوی خێرا بۆ ئاگربەستی شەڕی غەززە ڕابگەیەندرێت.

نووسینگەی ستارمەر لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، “سەرۆکوەزیران ڕایگەیاندووە، پێویستە هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ ئاگربەست بۆ ئەوەی بارمتەکان ئازاد بکرێن و هاوکاری مرۆیی زیاتر بگاتە ئەو کەسانەی کە لە غەززە پێویستییان پێیە“.

ستارمەر لە پاریس لەگەڵ هێرزۆگ کۆبووەوە، کە هەردووکیان بەشداریی لە ئۆڵۆمپیاد دەکەن، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بە پێویستییەکی ڕوون و بەپەلەی ئاگربەست کرد.

ڕۆژی 7ـی ئۆکتۆبەری 2023، چەکدارەکانی بزووتنەوەی حەماس هێرشێکی بەرفراوانیان کردە سەر ئیسرائیل، کە لە هێرشەکەدا زیاتر لە هەزار و 200 ئیسرائیلی کوژران 240 کەسیش بە بارمتە دەستگیرکران کە تاوەکو ئێستا زیاتر لە 130 بارمتە ئازاد کراون.

ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ 25ـی ته‌مموزی 2024، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی غه‌ززه‌ ڕایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشه‌ به‌رده‌وامه‌كانی ئیسرائیله‌وه‌ ژماره‌ی كوژراوان بۆ 39 هه‌زار و 175 كه‌س به‌رز بووه‌ته‌وه‌، هاوكات ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته 90 هه‌زار و 403 كه‌س. ڕوونیشی كردووه‌ته‌وه‌ 70%ـی قوربانییه‌كان منداڵ و ئافره‌تن.

هەواڵی پەیوەندیدار

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح

ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی هاوبەشی ئەنجومەنی وەزاریی بۆ ئابووری و ئەنجومەنی ئابووری هەرێمی کوردستان

یاسین

ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم چای له هاوکاریی ئێرانه

سەڵاح