ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

كوێستان محەمەد: شاندێك بۆ زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییەكان دەچێتە بەغدا

 

شاندێكی وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات و داوای گەڕانەوەی پارەی چاودێریی كۆمەڵایەتی و زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییەكان دەكەن.

ئەمڕۆ سێشەممە 30/7/2024، كوێستان محەمەد، وەزیری كار و كاروباری كۆمەڵایەتیی هەرێمی كوردستان، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیدا، رایگەیاندووە، لە سەرەتای مانگی ئابەوە، شاندێك وەزارەتەكەیان سەردانی بەغدا دەكات.

كوێستان محەمەد ئاماژەی بەوە كردووە، لە بەغدا داوا زیادكردنی مووچەی خاوەن پێداویستییەكان و هاوتاكردنی لەگەڵ مووچەكانیان لەگەڵ شوێنەكانی دیكەی عێراق دەكەن.

روونی كردەوە لە هەرێمی كوردستان، زیاتر لە 72 هەزار خاوەن پێداویستی تایبەت هەن و زیاتر لە 13 كەس تۆماری نوێن و ناوەكانیان نێردراوە بۆ بەغدا و ئێستا لەلای وەزارەتی دارایی عێراقە.

هەروەها شاندەكە داوای پارەی چاودێریی خێزان دەكات، كە لە 2015وە بڕاوە، دەیانەوێت هەژارەكانی هەرێمی كوردستانیش هاوشێوەی خێزانە هەژارەكانی عێراق سوودمەند بن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بە ئامادەبوونی مەسرور بارزانی، کونسولخانەی قەتەڕ لە هەولێر ده‌کرێتەوە

یاسین

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەرزبونەوەى تۆمار کرد

سەڵاح

پێنج سەد کەس دادەمەزێندرێن

یاسین