ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پزیشکیان: تیرۆریستانی داگیرکەر پەشیمان دەکەینەوە لە کردە قێزەونەکانیان

دوای كوژرانی ئیسماعیل هه‌نیه‌، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس له‌ تارانی پایته‌ختی ئێران، له‌مباره‌یه‌وه‌ سەرکۆماری ئێران، مەسعود پزیشکیان وتی،”تیرۆریستانی داگیرکەر پەشیمان دەکاتەوە لە کردە قێزەونەکانیان”

لە پەیامێکیدا کە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاویکردەوە، پزیشکیان ڕایگەیاند: “ئێران پرسە بۆ شەهیدی قودس، ئیسماعیل هەنییە دەگێڕێت“.

پزیشکیان هەنییەی بە “هاوڕێی بوێری بەرگریی فەڵەستین” ناوزەند کرد کە لە میانی ڕێوڕەسمی سوێند خواردنەکەیدا لە پەرلەمانی ئێران لەگەڵیدا کۆبووەوە و، ڕایگەیاند: “پەیوەندی نێوان ئێران و فەڵەستین کە دوو گەلی شەرەفمەند و شکۆدارن لە جاران بەهێزتر دەبێت. بەرگریی ستەمدیدەکان لە هەموو کات بەهێزتر دەبێت“.

سەرکۆماری ئێران باسی لەوە کرد کە هێرشەکە یەک پارچەیی خاکی ئێرانیشی کردووەتە ئامانج و، ڕایگەیاند: “ئێران بەرگریی دەکات لە یەکپارچەیی خاکەکەی، شکۆمەندی و شەرەفی و تیرۆریستانی داگیرکەر پەشیمان دەکاتەوە لە کردە قێزەونەکانیان“.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا پزیشکیان ئایەتێکی قورئانی پیرۆزی بڵاوکردەوە کە دەفەرموێت: “بێگومان خودا خاوەنی دەستەڵاتی تۆڵەستێنە“.

ئیسماعیل هەنییە بەمەبەستی بەشداری کردن لە ڕێوڕەسمی دەستبەکاربوونی سەرکۆماری نوێی ئێران، مەسعود پزیشکیان سەردانی تارانی کردووە.

سوپای پاسدارانی ئێران، بەیانی ٣١ی تەمووز ڕایگەیاند هێرش کراوەتە سەر شوێنی مانەوەی هەنییە لە تاران.

لە کاتێکدا ئێران و بزوتنەوەی حەماس ئیسرائیل بەرپرسیار دەکەن لە تیرۆرکردنەکە، بەرپرسانی ئیسرائیلی خۆیان دەدزنەوە لە لێدواندان لەبارەی ڕووداوەکە.

لە شەشی ئایاری ٢٠١٧دا، هەنییە لەلایەن ئەنجوومەنی شورای حەماسەوە لە بری خالید مەشعەل هەڵبژێردرا بۆ سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس.

هەواڵی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی حزبی سیادە دەکات

سەڵاح

بڕیارێك لە سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان

سەڵاح

نوێترین زانیاری لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەخرێتە روو

یاسین