ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل: هەر کەسێک زیانمان پێبگەیەنێت کۆتایی پێدەهێنین

 

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل دەڵێت هەر کەسێک هەڕەشە لە ئیسرائیل بکات یان زیانی پێبگەیەنێت، ئەوا ئیسرائیل کۆتایی پێدەهێنێت.

بنیامین نەتەنیاهو شەوی چوارشەممە وتارێکی کورتی پێشکەشکرد و وتی وڵاتەکەی لەم ڕۆژانەی دوایی گورزی کەمەرشکێنی وشاندووە، لەوانە ئەو هێرشە ئاسمانییەی بووە هۆی کوژرانی فوئاد شوکر فەرماندەی ناسراوی حزبوڵڵا.

نەتەنیاهو وتی، فوئاد شوکر کە بە سەید موحسن ناسراوە بەرپرسی ئەو کوشتنکارییەیە کە لە مەجدەل شەمسی گۆلان ڕووی دا و بەهۆیەوە 12 منداڵ کوژران. وتیشی”حسابەکەمان لەگەڵ موحسن داخست و لەگەڵ هەموو ئەوانەشی دایدەخەین کە هەڕەشەمان لێدەکەن یان زیانمان پێدەگەیەنن.”

سەرۆک وەزیری ئیسرائیل لە درێژەی وتارەکەی هیچ ئاماژەیەکی بۆ ئیسماعیل هەنییە نەکرد، بەڵام وتی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو بە ئاڕاستەی سێ بەرە گورزیان وەشاندووە. لەگەڵ ئەوەشدا وتی ئیسرائیل ڕۆژانی سەختی لە بەردەمدایە و ئامادەیە بۆ هەر سیناریۆ و هەڕەشەیەک.

جەختی کردەوە کە شەڕەکە درێژ دەخایەنێت و هیچ ناکەوێتە ژێر باری فشاری ناوخۆیی و دەرەکی بۆ ڕاگرتنی.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئیسرائیل وه‌ڵامی ئێرانی دایه‌وه‌ و هێرشی كرده‌ سه‌ر ئه‌و وڵاته‌

دڵشاد

سەرۆکی حکومەت لەگەڵ ئەمینداری گشتیی ڕێکخراوی بەدر کۆبووەوە

سەڵاح

دهۆك.. ئاگر له‌ باڵاخانه‌یه‌كی چوار نهۆمی كه‌وته‌وه‌ و 10 كه‌س ڕزگار كران

یاسین