ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 1ی 8ی 2024)، له گه‌ڕه‌كی سه‌رچناری شاری سلێمانی، ئاگر له باڵاخانه‌یه‌ك كه‌وته‌وه.
به‌پێی سەرچاوەکان، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی، سه‌رقاڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه‌ن و هێشتا زیانه‌كانی ئه‌و ئاگره نه‌زاندراوه.
له‌م چه‌ند ڕۆژه‌ی ڕابردوو، ئاگر له چیای گۆیژه و پاشان له چیای ئه‌زمه‌ڕ و هه‌روه‌ها ئاگر له سنووری سیته‌ك و چه‌ند شوێنێكی تری سلێمانی كه‌وته‌وه و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له سلێمانی بووه‌ته دیارده.
