ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

ئەنجومەنی باڵای سەربازیی تورکیا کۆدەبێتە

 

ئەنجومەنی باڵای سەربازیی تورکیا کۆدەبێتەوە و ئەردۆغان وەک ئاماژەیەک بۆ شەڕی نێوان حەماس و ئیسرائیل دەڵێ، رێگری لە هەموو جۆرە فراوانخوازییەک لە ناوچەکە دەکەن.

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی باڵای سەربازی تورکیا بە سەرۆکایەتیی ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە کۆببێتەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا لەسەر پلەبەرزکردنەوەی ئەفسەران دەدرێت، چاوەڕێ دەکرێت دوای یەک رۆژ بڕیارەکانی ئەنجومەنی باڵای سەربازی رابگەیەندرێت.

بەر لە کۆبوونەوەکە ئەندامانی ئەنجومەن سەردانی مەنزڵگای مستەفا کەمال ئەتاتورک، دامەزرێنەری کۆماری تورکیایان کرد و رەجەب تەیب ئەردۆغان دوای سەردانەکە رایگەیاند، بەرژوەندیی وڵاتەکەیان بەرانبەر بە ویستە فراوانخوازەکان دەپارێزن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەرهەمی گەنمی ئەمسالی جوتیاران زیادی كردووە

گوران

دۆلار زیاتر بەرزبووە

یاسین

نوێترین زانیاری لەبارەی زیادکردنی مووچەی خانەنشینان ئاشکرا دەکرێت

یاسین