ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەبارەی کوژرانی ئیسماعیل هەنییە کۆبووەوە و نوێنەری ئێرانیش لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی چاوپۆشی لە نیازخراپی و شەڕانگێزیی ئیسرائیل بکەن.
دوای کوژرانی ئیسماعیل هەنییە بەرپرسی مەکتەبی سیاسیی حەماس لە تاران، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان لەسەر داوای ئێران کۆبووەوە، زۆربەی وڵاتان نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە زیادبوونی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربری.
ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان هێرشەکەی ئیسرائیلی سەرکۆنە کرد و رایگەیاند، دەبێت ئیسرائیل سزا بدرێت و نابێت کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش چیدیکە چاوپۆشی لە نیازخراپی و شەڕانگێزیی ئیسرائیل بکات.