به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كاروباری مادده‌هۆشبه‌ره‌كان و كاریگه‌رییه عه‌قڵییه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند، دادگای عێراقی فه‌رمانی سزادان و به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی بۆ 30 بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر ده‌ركردووه.
ئەم بەڕێوەبەرایەتییە ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، دادگای تاوانه‌كان سزای له‌سێداره‌دانی له‌دژی 13 تۆمه‌تباری بازرگانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی له‌دژی 17 بازرگانی دیكه‌دا سه‌پاندووه.
پێشتر وه‌زاره‌تی نتوخۆی عێراق رایگه‌یاندبوو، زیاتر له 7 هه‌زار بازرگانی مادده‌ی هۆشبه‌ر له‌ساڵی 2023 ده‌ستگیركراون و سزای به‌ندكردنی هه‌میشه‌یی و له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه.
