zagros news agency

بوومەلەرزەیەک له‌ فلیپین روویدا

 

ناوەندی توێژینەوەی جیۆلۆجی ئەمریکا (USGS)، بڵاویکردەوە لە کەناراوەکانی ناوچەی میندانائۆ لە باشووری فلیپین، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 6،3 پلە بەپێوەری ڕێختەر ڕوویدا.

بوومەلەرزەکە بە گوڕی 6،3 پلە بەپێوەری ڕێختەر لە کەناراوەکانی ناوچەی میندانائۆ لە باشووری ولاتەکە ڕوویداوە.

ناوەندەکە باسی لەوە کرد بوومەلەرزەکە لە قووڵایی نزیکەی 16 کیلۆمەتر ڕوویداوە و، هێشتا زانیاری لەبارەی زیانە گیانییەکانی نەخراوەتەڕوو و، هۆشداریش لە بارەی ڕوودانی تسۆنامی نەدراوە.

فلیپین کە یەکێکە لەو وڵاتانەی جیهان زۆررترین بوومەلەرزە تیایدا ڕوو دەدات، دەکەوێتە سەر هێڵی بوومەلەرزە و گڕکانی ناسراو بە ”پشتێنەی ئاگرینی زەریای هێمن”.

هەواڵی پەیوەندیدار

دۆناڵد ترەمپ: شیکاگۆ بەم زووانە دەزانێت بۆ ناوی وەزارەتی بەرگریمان کردووەتە وەزارەتی جەنگ

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

کاتی گەڕانەوەی ئالابا لەپێکانەکەی دیاریکرا

یاسین