ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا، كۆگایه‌كی ته‌قه‌مه‌نی روسیایان ته‌قانده‌وه‌

 

ئه‌مڕۆ شەممە، سەرچاوەیەکی بەرگری لە کیێڤ ڕایگەیاند فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا بنکەیەکی سەربازی ئاسمانی و کۆگایەکی نەوتییان لە ڕووسیا کردووەتە ئامانج، ئەوەش دوای ئەوەی ڕووسیا وتی بەرپەرچی نوێترین هێرشەکانی ئۆکرانیای داوەتەوە.

سەرچاوەکە وتی ” شەوی ڕابردوو فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی دەزگای ئاسایشی ئۆکرانیا سەردانی بنکەی ئاسمانی مۆرۆزۆڤسکییان کرد لە هەرێمی ڕۆستۆڤ “، فڕۆکە و بۆمبی ئاسمانی لەو بنکەیەدا هەبووە.

وتیشی ” فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی ئۆکرانیا کارێکی زۆر باشییان کرد، لە کۆگای تەقەمەنی فڕۆکەکانییان داوە.”

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی وتی تەنها لە یەک هەفتەدا ڕووسیا زیاتر لە 600 بۆمبی ئاسمانی دژی ئۆکرانیا هەڵداوە.

زێلێنسکی وتی ” فڕۆکە شەڕکەرەکانی ڕووسیا دەبێت لەو شوێنەی هەن لە ناوببرێن، بە هەر شێوەیەک کە کاریگەر بێت. هێرشکردنە سەر بنکە ئاسمانییەکانی ڕووسیاش شتێکی زۆر دادپەروەرانەیە.”

بەرپرسانی ڕووسیا باسییان لەو هێرشە نەکردووە، بەڵام فەرمانڕەوای هەرێمی ڕۆستۆڤ ڤاسێلی گۆلۆبێڤ وتی باری نائاسایی لە ناوچەی مۆرۆزۆڤسک ڕاگەیەندراوە.

وتی ” لە ئێستادا زیان گەیشتووە بە پەنجەرەکانی چەندین ناوەندی کۆمەڵایەتی، بە قوتابخانە و دایەنگەکانیشەوە، هەروەها زیان گەیشتووە بە بیناکانی نیشتەجێبوون و ناوچە پیشەسازییەکان.”

سەرچاوەکەی ناو کەرتی بەرگری ئۆکرانیا وتی هێزەکانی ئۆکرانیا لە کۆگایەکی نەوتیشیان داوە لە ناوچەی کامێنسکی هەرێمی ڕۆستۆڤ، بەرپرسانی ڕووسیاش پێشتر باسییان لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردبوو کە بووەتە هۆی کەوتنەوەی ئاگر لە تەنکەرەکانی نەوتدا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی لانیکەم 76 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئۆکرانیایان خستووەتە خوارەوە، 36 فڕۆکەی بێفرۆکەوانییان بەسەر هەرێمی ڕۆستۆڤ و 17 فڕۆکەی دیکەیان بەسەر هەرێمی ئۆریۆڵەوە خراونەتە خوارەوە.

وتیشی هەشت بۆ نۆ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دیکە بەسەر هەرێمەکانی کورسک و بێلگۆرۆدەوە خراونەتە خوارەوە، کە سەرجەمییان سنوورییان بە ئۆکرانیاوەیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگای هەولێر ئامادەکاری بۆ تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 دەکات

یاسین

كونسوڵی نوێی ئه‌مریكا په‌یامێكی ڤیدیۆیی به‌ زمانی كوردی بڵاو كرده‌وه

سەڵاح

زیاتر لە 14 هەزار پێشمەرگە پلەیان بەرز دەکرێتەوە

یاسین