ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

میری ئێزدییان سەرەخۆشی لە سەرۆک بارزانی دەکات

به‌هۆی كۆچی دوایی زەکیا مستەفا بارزانی، میری ئێزدییان سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات.

میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان پرسەنامەیەک ئاراستەی سەرۆک بارزانی دەکات و كه‌ له‌پرسه‌نامه‌كه‌ییدا هاتووه‌، بەبۆنەی كۆچیی دواییی خوشکی هێژاتان، خاتوو زەکیا مستەفا بارزانی، سەرەخۆشی ئاراستەی سەرۆک بارزانی و ماڵباتی بەڕێزیان دەکەم و هیوادارم ئەمە کۆتا ناخۆشی ماڵباتەکەیان بێت.

سه‌ر له‌ به‌یانی رۆژی هه‌ینی 23ـی 2ی 2024، زەکیا مستەفا بارزانی، خوشكی  سه‌رۆك بارزانی به‌ نه‌خۆشی كۆچی دوایی كرد.

یەکەم رۆژی پرسەی خوالێخۆشبوو زەکیا مستەفا بارزانی ئه‌مڕۆ شەممە 24ی 2ی 2024، لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەچوو .

 بارەگای بارزانی لە راگەیەنداروێکدا دوێنێ هه‌ینی رایگه‌یاند، پرسەی خوشکی جەنابی سەرۆک بارزانی خوالێخۆشبوو (زەکیا مستەفا بارزانی)  لە رۆژی شەممە (24ـی شوباتی 2024)ـەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی لە شارۆچكەی سەڵاحەددین بەڕێوەدەچێت.

لەبارەی کاتی پرسە، بارەگای بارزانی رايگه‌یاندووه‌، بەیانیان، كاتژمێر 10هەتا 12ـی پێشنیوەڕۆ و ئێواران، كاتژمێر 2 هەتا5ـی ئێوارە، پرسە لە  لە هۆڵی تەشریفاتی بارەگای بارزانی بەڕێوەدەچێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پرێمەرلیگ.. مانچستەر سیتی بەردەوامە لە ڕکابەری ئارسناڵی پێشەنگ

sirwan

پەیامەک ژ پارێزگارێ دھۆک

دڵشاد

ئێران… سزای زیندانییه‌ك له‌ سزای مه‌رگ بۆ 20 ساڵ به‌ندكردن گۆڕا

سەڵاح