zagros news agency

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 11/25، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جانێت ئەلبێردا باڵیۆزی شانشینی هۆڵەندا لە عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا کە ئەدریان ئایسلستین کونسوڵی گشتیی هۆڵەندا لە هەرێمی کوردستان ئامادەی بوو، باڵیۆزی هۆڵەندا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە کردەوە و ئاماژەشی بە هاتنی شاندێکی بازرگانان و خاوەنکارانی هۆڵەندی دا کە ئێستا لە هەولێرن بەمەبەستی برەودان بە پەیوەندیی بازرگانی لەگەڵ هەرێمی کوردستان.
لە بەشێکی دیکەی گفتوگۆکاندا ، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر بەردەوامبوونی پشتیوانیکردنی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و چاکسازییەکانی تایبەت بە وەزارەتی کاروباری پێشمەرگە.
هەروەها بە بۆنەی ڕۆژی جیهانیی نەهێشتنی توندوتیژی دژی ئافرەتان ، هەروولا جەختیان لە پێویستیی پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی ئافرەتان و ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو جۆرە توندوتیژی و جیاکارییەک دژی ئافرەتان کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئاگادارییەکی گرنگ لە وەزارەتی پەروەردەوە بۆ بەخێوکارانی قوتابیان

سەڵاح

چەند سەربازێکی ئێران لە بیابانەکانی سووریا کوژران

یاسین

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ دەکات

یاسین