zagros news agency

بەغدا… دوای هەوڵدان بۆ دەستدرێژی کردنە سەر دوومنداڵ شەڕو ئاڵۆزی دروست بوو

ئەمڕۆ چوارشەممە، فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا وردەکاریی ئەو زانیارییانەی ئاشکرا کرد، کە لە بارەی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر دوو کچ لە گەڕەکی تاریق لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا بڵاوبوونەتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە شەڕ و پێکدادانێک لەو ناوچەیە ڕوویداوە کە پەیوەندی بەو تۆمەتەوە هەیە و دوو تۆمەتبار دەستگیر کراون.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، ڕاستەوخۆ دوای گەیشتنی زانیاری کە لە ناوچەی “گەڕەکی تاریق” لە ڕۆژهەڵاتی بەغدا شەڕ و پێکدادان هەبووە، هێزێکی فیرقەی پێنجی پۆلیسی فیدراڵی چوونەتە شوێنی ڕووداوەکە.

لە ڕگەیاندراو، شەڕ و پێکدادانێک لە ئەنجامی هەوڵدان بۆ دەستدرێژیکردنە سەر دوو کچی تەمەن پێنج ساڵ ڕوویداوە، هەروەها دوو تۆمەتبار دەستگیرکراون و ڕادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراون بۆ تەواوکردنی ڕێکارە یاساییەکانی دژیان.

هەواڵی پەیوەندیدار

کوژرانی دوو ئەندامی سوپای پاسداران لە پارێزگای لوڕستان

یاسین

ئەپڵ مۆدێلی نوێی iPhone 17e بەشێوەیەکی فەرمی راگەیاند

یاسین

سۆمۆ: بەمزووانه رۆژانه 200 هەزار بەرمیل بەرهەمهێنانی نەوت زیاد دەکەین

یاسین