zagros news agency

سبەی خولی نایابی کوردستان دەچێتە قۆناغێکی هەستیارتر

 

سبەی یەک شەممە لە یاریەکانی گەڕی یانزەی خولی نایابی کوردستان سێ یاری بەڕێوەدەچن و تیپە زلهێزەکانی خولەکە دەکەونە ئاڵەنگاری یەکتری لە پێناو وەدەست خستنی سێ و خاڵی یاریەکە هەموو یاریەکان کاتژمێر 2:00ی پاش نیوەڕۆ بەڕێوە دەچن.

لە یاریەکی بەهێزدا یانەی هەولێری پایتەخت لەنێو مەیدان و جەماوەری لە یاریگای شەهید فڕانسۆ هەریری میوانداری یانەی پیشەسازی دەکات،کە لەم وەرزەدا یانەی پیشەسازی بە ئاستێکی بەرز دەردەکەوێ و خاوەنی 15 خاڵە و پلەی پێنجەمی گرتووە،هەرچی یانەی هەولێریشە خاوەنی 10 خاڵە و پلەی دەیەمی گرتووە.

یاری دووەمی سبەی یانەی شەقڵاوا لەنێو یاریگای خۆی میوانداری یانەی ڕزگاری دەکات،شەقڵاوە ئەم وەرزە ئاستی جێگیر نییە و پێویستی بە بردنەوە تاکو بێتەوە ڕێگای سەرکەوتن و پلەی 12ی خولەکەی گرتووە بە 9 خاڵ،سەبارەت بە یانەی ڕزگاری ئەمساڵ ئەم تیپە خاوەن ئاستێکی تایبەت و پلەی 6ی خولەکەی داگیر کردوە و چاوی لە پلەکانی پێشەوەیە و خاوەنداری 14 خاڵ دەکات.

یاریەکەی تری سبەی یانەی سەیدسادقی زامدار لەنێو یایگای خۆیدا میوانداری یانەی هەندرێن دەکات،یانەی سەیدسادق ئەم وەرزە حاڵی لەوپەڕی وێرانیە و تیپەکە بێ بردنەوەیە و کۆتا پلەی خولەکەی گرتووە،هەرچی یانەی هەندرێنە حاڵی لە سەید سادق زۆر باشتر نییە ئەم وەرزە خاوەنی 7 خاڵە و پلەی 13ی گرتووە.

SB

هەواڵی پەیوەندیدار

چەکدارە بیانییەکانی نێو سوپای سووریا داوای ڕەگەزنامەی سووریایی دەکەن

یاسین

ڕۆبن ڤان پێرسی نهێنیـەک باس دەکات سەبارەت بە یاری کردنی بۆ بارسێلۆنا

یاسین

دووەمین دیداری مەقام لە کەرکووك بەڕێوەدەچێت

ART