zagros news agency

پەیامی پیرۆزبایی مەکتەبی سیاسیی پارتی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

 

بەڕێز/ محەمەد حاجی مەحموود سەرۆکی پارتی سۆشیال دیموکراتی کوردستان

بەڕێزان/ ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و ئەنجوومەنی سەرکردایەتی

 

لە ساڵوەگەڕی دامەزراندنی  پارتە تێکۆشەرەکەتان، گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و ئەندامان و لایەنگرانتان دەکەین، هیوادارین لە لە هەوڵ و خەبات بەردەوام بن بۆ دەستبەرکردنی مافەکانمان و ئارامیی و ئاسوودەیی بۆ هەرێمی کوردستان.

 

پارتی سۆشیال دیموکراتی كوردستان، یەکێکە لەو پارتە تێکۆشەرانەی ڕۆڵی دیار و کاریگەر بووە لە خەباتی ڕزگاری خوازیمان و قۆناغی حوکمڕانی هەرێمی کوردستان، بەو بۆنەیەوە وێڕای بەرز نرخاندنی خەباتی درێژخایەنی حزبەکەتان، دووبارە جەخت دەکەینەوە سەر هەماهەنگی و هاریکاری نێوانمان و سەرجەم پارت و هێز و لایەنە سیاسییەکان بۆ پتەوکردنی بنەماکانی دیموکراسی و لێکتێگەیشتن و بەرقەراربوونی ئاشتەوایی و پاراستنی دەستکەوتەکان و قەوارەی هەرێمی کوردستان.

دووبارە پیرۆزباییتان لێدەکەین،هەر سەرکەوتوو بن.

 

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان

8ی ئابی ٢٠٢٤

هەواڵی پەیوەندیدار

سه‌رۆک نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی له‌ ڕۆژنامه‌نووس دیار کورده‌ ده‌کات

سەڵاح

570 مليار ديناری مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستان گەیشت

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى و سه‌رۆكوەزیرانی لوبنان په‌یوه‌ندییه‌ دوولایه‌نه‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

گوران