zagros news agency

ئەمریکا خەڵاتی ١٠ ملیۆن دۆلاریی بۆ ئاشکراکردنی ٦ ئەندامی سوپای پاسداران دەرکرد

ئەمریکا بۆ ئاشکراکردنی شوێنی ژیانی هێرشبەرانی ئەلیکترۆنیی سەر بە سوپای پاسداران، 10 ملیۆن دۆلار خەڵاتی ڕاگەیاند.
پلانی ” پاداش بۆ دادپەروەری” کە سەر بە دەزگای ئاسایشی دیپلۆماتیکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایە لە ڕاگەیاندراوێکدا ناو و وێنەی شەش ئەندامی سوپای پاسدارانی ئاشکرا کردووە کە دەگوترێ لە هێرشی ئەلەکترۆنی بۆ سەر ژێرخانەکانی ئیسرائیل و چەندین ویلایەتی ئەمریکا دەستیان هەبووە.
لەم ڕاگەیاندراوەدا ئاماژە بەوەش کراوە خەڵاتی 10 ملیۆن دۆلاری بەو کەسانە دەدرێت شوێنی ژیانی ئەم شەش کەسە ئاشکرا بکەن.
ناوی “حەمید ڕەزا لەشگریان”، وەک سەرۆکی فەرماندەیی سایبێری و ئەلەکترۆنیی سوپایپاسداران لە نێو ناوەکانی وەزارەتی دەرەوی ئەمریکادا هاتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دارایی عێراق مووچەی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکانی خەرج کرد

یاسین

گوتەبێژی پێشووی پێنتاگۆن: بەهۆی ئاژاوەکانی ناو پێنتاگۆن ڕەنگە وەزیری بەرگری لە پۆستەکەی دوور بخرێتەوە

سەڵاح

ئاڕتێتا داوای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارێک دەکات

یاسین