ئاژانسی فەرمیی تورکیا لە هەواڵێکیدا بڵاویکردەوە، سەردار سۆنمەز، بەرپرسی دیاری کەجەکەی سەر بە پەکەکە لە چیای خواکوڕک کرایە ئامانج و کوژرا.
بەگوێرەی راپۆرتەکەی دەزگای هەواڵگریی تورکیا، سۆنمەز ناوی خوازراوی عەزیز غاباری بەکارهێناوە و لەکاتی هەوڵی هێرشکردنی سەر سوپای تورکیا، کراوەتە ئامانج. دەزگای هەواڵگریی تورکیا دەڵێت: ناونیشانی سەردار سۆنمەز لەرێگەی سیخوڕەکانی نێو پەکەکە دۆزراوەتەوە و دواجار کراوەتە ئامانج.
سەردار سۆنمەز لە 2014 چووەتە نێو ریزەکانی پەکەکە، دوا شوینی چالاکیشی چیای خواکوڕک بووە.

هەواڵی داهاتوو