zagros news agency

پزیشکیان ناوی وەزیرانی کابینە‌ی نوێی ڕادەستی مەجلیس کرد

 

ئاژانسی ئیرنا بڵاوی کردەوە مەسعوود پزیشکیان لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی مەجلیس، لیستەی وەزیرەکانی بۆ وەرگرتنی دەنگی متمانەی پەرلەمان ڕادەستی مەجلیس کردووە.

کابینەی پزیشکیان 19 وەزیری لەخۆ گرتووە و لە کابینەی پێشوو تەنیا وەزیری ئیتلاعات لە پۆستەکەی خۆیدا ماوەتەوە و هەموو وەزارەتخانەکانی دیکە، وەزیری نوێیان بۆ دەستنیشان کراوە.

محەممەد باقر قالیباف، سەرۆکی مەجلیسی ئێران پاش خوێندنەوەی نامەکەی پزیشکیان و لیستەی ناوی وەزیران لە نێو هۆڵی مەجلیس‌دا ڕایگەیاند کۆمیسیۆنە پەیوەندیدارەکان لە سبەینێوە دەست بە لێکۆڵینەوە لەسەر وەزیرەکان دەکەن و بە پێی خشتەیەک کە دیاریکراوە دەبێت هه‌تا کۆتایی ئەم هەفتەیە کاری ئەم کۆمیسیۆنانە کۆتایی پێ بێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئێران هێرشی کردە سەر تورکیا

یاسین

بەوێنە… کۆتا قۆناغی قیرتاوکردنی جووت سایدی کۆیە- هەولێر

سەڵاح

بە بڕیاری مەسرور بارزانی هاوكاریی دارایی بەسەر 3 هەزار و 500 هاووڵاتیی ئێزدی دابەش دەكرێت

یاسین