zagros news agency

٤٠ هاووڵاتیی سووریا لە سنووری تورکیا بوونەتە قوربانی

لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٤ەوە تا ئێستا ٤٠ هاووڵاتیی سووریا بە تەقەی سوپای تورکیا کوژراون و بریندار بوون.
ڕوانگەی سووریا بۆ مافی مرۆڤ بڵاوی‌کردەوە، جەندرمە و پاسەوانانی سنووریی تورکیا لە کوشتن و ئەشکەنجەدانی خەڵکی سووریا بەردەوامن و لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا 12 کەسیان کوشتووە و 28 کەسی دیکەش برینداربوون و منداڵیشیان لە نێو دایە.
بەپێی زانیاریی ئەم سەرچاوەیە، لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا چالاکییەکانی سوپای تورکیا و حکومەتی ئەم وڵاتە لەدژی خەڵکی سووریا بەشێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە و هەزاران خێزانی ئاوارە لەم وڵاتەوە بە زۆرەملێ بۆ سووریا گەڕێنراونەتەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەھای دۆلار بەرزبووەوە

سەڵاح

نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان دابەزینی بەرچاوی تۆمارکرد

سەڵاح

خه‌ڵاتی دەستگیرکردنی سەرۆکی ڤەنزوێلا له‌ 15 ملیۆن بۆ 25 ملیۆن دۆلار زیاد كرا

سەڵاح