zagros news agency

ئەمەریکا: گه‌یاندنی سه‌دان موشه‌ك به‌ رووسیا له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌، گرژییه‌كان زیاد ده‌كات

جێگری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ڤیدانت پاتێل ڕۆژی دووشەممە بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەمەریکا زۆر نیگەرانە سەبارەت بە ڕاپۆرتەکان لەسەر ئەوەی ئێران پلان بۆ گەیاندنی سەدان موشەکی باڵیستیکی بۆ ڕووسیا دادەنێت. وتیشی ئەو جۆرە هەنگاوە دەبێتە هۆی زیادبوونی گرژییەکان.

ڕۆژی هەینی ڕۆیتەرز لە زاری دوو سەرچاوەی هەواڵگری ئەوروپاییەوە بڵاویکردەوە دەیان سەربازی ڕووسیایی لە ئێران مەشقییان پێدەکرێت لەسەر چۆنێتی بەکارهێنانی سیستمی موشەکی باڵیستیکی مەودا نزیکی فەتح – 360 ی دروستکراوی ئێرانی.

سەرچاوەکان وتیشییان بەمزووانە ئێران سەدان موشەکی باڵیستیکی دەنێرێت بۆ ڕووسیا تاوەکو مۆسکۆ لە جەنگەکەیدا دژی ئۆکرانیا بەکارییان بهێنێت.

 

voa

هەواڵی پەیوەندیدار

Meta و OpenAi شۆرشێکی نوێ لە وەرگێڕانی راستەوخۆ دەکەن

یاسین

بەهای پارەی ئێران لە مێژووی ئەم وڵاتەدا بۆ نزمترین ئاستی خۆی دابەزی

یاسین

عێراق ساڵانە زیاتر لە 13 ملیار هێلکە بەرهەم دەهێنێت

یاسین