zagros news agency

وه‌زیری ناوخۆی توركیا كوشتنی به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند

وه‌زیری ناوخۆی توركیا، كوشتنی ژنه‌ به‌رپرسێكی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌)ی ڕاگه‌یاند.

عه‌لی یه‌رلیكایا، وه‌زیری ناوخۆی توركیا، ڕایگه‌یاند، له‌ ناوچه‌ی بازیدی پارێزگای ئاگری له‌ باكووری كوردستان، له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ژنه‌ به‌رپرسێكی په‌كه‌كه‌ به‌ناوی (سه‌یران جۆمه‌ك) كه‌ له‌ لیستی سووری داواكراوانی توركیادایه‌ كوژرا.

وه‌زیری ناوخۆی توركیا، له‌ لاپه‌ڕه‌ی خۆی له‌ تۆڕی (ئێكس)، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كردووه‌، به‌رپرسه‌ كوژراوه‌كه‌ی په‌كه‌كه‌ 16 جار فه‌رمانی داوه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر هێزكانی توركیا، له‌و هێرشانه‌شدا، 29 كه‌س كوژراون و دواجار له‌ ئۆپه‌راسیۆنێكدا ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌كه‌كه‌ كوژرا.

هەواڵی پەیوەندیدار

زیاتر له‌ 630 هه‌زار ئاواره‌ی عێراقی له‌ هه‌رێمی كوردستان حه‌وێندراونه‌ته‌وه‌

سەڵاح

پەیامی هاوخەمیی سەرۆك بارزانی بۆ  کۆچی دوایی ویداد ئەرسەلان

یاسین

وڵاتانی کەنداو و ئوردن هۆشداریی فەرمی دەدەنە عێراق

یاسین