ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی دەکات

 

بە بۆنەی حه‌فتا و هه‌شت ساڵەی دامەزراندنی پارتی و لەدایکبوونی سەرۆک بارزانی، میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان، پیرۆزباییەکی گه‌رم ئاراستەی سەرۆک بارزانی و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکات.

میر حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە کوردستان و جیهان پەیامێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، بە بۆنەی شازده‌ی ئاب، ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان و ڕۆژی لەدایکبوونی سەرۆک مەسعود بارزانی، پیرۆزبایی لە سەرۆک و هەموو ئەندام و لایەنگرانی پارتی دەکەم.

میری ئێزدییان لە پەیامەکەی ئاماژەی بەوەشکردووە، هیوادارین لە خوای گەورە، ئاشتی و ئارامی و پێکەوە ژیان لە نێوان ئایین و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان بپارێزێت.

 

هەواڵی پەیوەندیدار

خولە بەهێزەکان.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆ هەینی

یاسین

به‌لجیكا… رێوڕه‌سمی تایبه‌ت به‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واری پارێزگای هه‌ولێر و دهۆك به‌ڕێوه‌چوو

سەڵاح

ئاگادارییه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی هه‌ولێر

یاسین