ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

بەغدا.. لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا چوار زیارەتکار بوونە قوربانی

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی بەغدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ دووشەممە، لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە چوار ڕیانی دەرویش لە باشووری ڕۆژئاوای بەغدا چوار زیارەتکار بوونە قوربانی.

سەرچاوە ئەمنییەکە گوتیشی: ” زیارەتکاران دەیانویست لە چوارڕیانی دەروێش لە باشووری ڕۆژئاوای بەغدا بپەڕنەوە لەوکاتەدا ڕووداوێکی هاتوچۆ لەلایەن یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانەوە ڕوویدا، کە لە ئەنجامدا 2 کەس گیانیان لەدەستداوە و 2 کەسی دیکەش بریندار بوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد، “بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی نزیک شوێنی ڕووداوەکە بۆ چارەسەر وەرگرتن”.

ڕۆژی 14ـی ئابیش پۆلیسی هاتوچۆی عێراق ڕایگەیاند، هەندێک لە زیارەتکاران بە پاسێکی جۆری کۆستەر لە نەجەفەوە بۆ کەربەلا ڕۆیشتوون و لە دەروازەی شارەکە تووشی ڕووداوی هاتوچۆ بوون، نۆ کەس بریندار بوون، کە چەند کەسێکیان تەندروستیان ناجێگیرە.

هەروەها لە ڕووداوێکی دیکەی هاتوچۆ لە بەسرە 62 زیارەتکار بریندار بوون، کە 12 لە بریندارەکان ڕەوانەی ئێران کرانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

لە سەرەتای ئەم ساڵەوە ١١ سووریایی بە دەستی جەندرمەی تورک کوژراون

یاسین

حكوومەتی فیدڕاڵی داوا لە دامودەزگا فەرمییەكان دەكا پەكەكە وەك حزبێكی قەدەغەكراو ناو بهێنن

سەڵاح

پاڵاوتنی جامی جیهانی.. خشتەی یارییەکانی ئەمڕۆی کیشوەری ئاسیا

sirwan