zagros news agency

ئاگرکەوتنەوەی دارستانەکانی تورکیا بەردەوامە

 

دارستانەکانی پارێزگای چانکری لە تورکیا ئاگریان تێکەوتووە و بەو هۆیەوە 125 کەس لە ناوچەکانی خۆیان بۆ شوێنی دیکە راگواستراونەتەوە.

ئاژانسی فەرمیی تورکیا ئاشکرای‌کرد، لە دارستانەکانی شارۆچکەی ئلگازی پارێزگای چانکری ئاگرکەوتووەتەوە، لە ئاسمان و وشکانییەوە هەوڵی کوژاندنەوەی دەدرێت، هاوکات لە چوار گوندی ئەو ناوچەیە 125 دانیشتوو بە مەبەستی پاراستنی گیانیان بۆ شوێنێکی دیکە ڕاگواستراون.

لە 15ـی مانگەوە ئاگر لە کۆمەڵێک دارستانی تورکیا کەوتووەتەوە و بە هەزاران دۆنم زەوی سووتاون. وەزیری کشتوکاڵ و دارستانەکانی تورکیاش دەڵێت، زیاتر لە 25 هەزار کارمەندی بەرگریی شارستانی لە هەوڵی کۆنترۆڵکردنیانن.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەرتووکی “ژنێک وەک دەق، کەزی وەک مانا” چاپ و بڵاوکرایەوە

ART

چوار کەس بە تۆمەتی “نمایشی چەکداری” لە بەیرووت دەستگیر کران

یاسین

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو

سەڵاح