zagros news agency

تورکیا دوای 13 ساڵ تورکیا لە کۆبوونەوەی کۆمکاری عەرەب بەشدار دەبێت

 

ئاژانسیی فەرمیی تورکیا بڵاوی‌کردەوە، هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا لە 162ـیەمین کۆبوونەوەی ئاسایی وەزیرانی دەرەوەی کۆمکاری عەرەبی بەشداریی دەکات.

بڕیارە ئەم کۆبوونەوەی ڕۆژی سێشەممە ١٠ی ئاب (سبەی) لە قاهیرە بەڕێوەبچێت.

چاوەڕێ دەکرێت هاکان فیدان لەم کۆبوونەوەیەدا گوتاریک پێشکەش بکات. بەگوێرەی ئەم هەواڵە، ئەمە دوای 13 ساڵ یەکەم جارە تورکیا بەشداریی ئەو کۆبوونەوەیە دەکات. بانگهێشتنامەکە دوای ئەوە دێت هەفتەی ڕابردوو عەبدولفەتاح سیسی، سەرۆک کۆماری میسر سەردانی ئەنکەرەی کردبوو. هاوکات تورکیا دوای پێنج ساڵ بەشداریی لە کۆبوونەوەی نافەرمیی وەزیرانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا کردبوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

وەزارەتی دەرەوەی عێراق: گفتوگۆکانی ئێران و ئەمریکا گرژییەکانی ناوچەکە کەم دەکاتەوە

یاسین

هەرێم بڕی زیاتر لە ٥٠ ملیار و نیو داهاتی نانەوتی خستە سەر هەژماری دارایی فیدرال

سەڵاح

دادگای تاوانی نێودەوڵەتی: داوا لەمەنگۆلیا دەکات پۆتین دەستگیر بکەن

سەڵاح