لە ئاگادارییەکدا هاتووچۆی هەولێر بڵاوی کردەوە، سبەینێ کاتژمێر 7 بەیانی رێگای هەولێر – کۆیە لە هەورازە نەفتەوە تا دەربەندی گۆمەسپان کاری نۆژەن کردنەوەی تێدا دەکرێت و رێگاکە دادەخرێت.
هەروەها هاتووچۆی هەولێر داوا لە شوفێران دەکات ئەوانەی مەبەستیانە لەو رێگایەوە بەرەو دەربەندی گۆمەسپان بڕۆن، با رێگای هەنارە وەک رێگای جێگرەوە بەکاربهێنن .