zagros news agency

ئێران ئەنستیتۆتی “گۆتە‌”ی ئەڵمانیی داخست

 

ئێران ئەنیستیتووتی زمانی ئەڵمانیی گۆتەی لە تاران داخست و وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش باڵیۆزی وڵاتەکەی بانگ کرد.

ئاژانسی هەواڵی میزان سەر بە دەسەڵاتی دادوەریی ئێران بڵاوی‌کردەوە، دوو ناوەندی نایاسایی سەر بە دەوڵەتی ئەڵمانیا کە یاساکانی ئێرانیان پێشێل کردووە، لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی ئێرانەوە داخراون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیاش لە بەیاننامەیەکدا ئەم هەنگاوەی ئێرانی بەتوندی شەرمەزار کردووە و ڕایگەیاندووە، هیچ پاساوێک بۆ ئەم هەنگاوە نییە، زمان بناغەی تێگەیشتنی هاوبەشە.

سێ هەفتە لەمەوبەر وەزارەتی نێوخۆی ئەڵمانیا ناوەندی ئیسلامیی هامبورگ سەر بە حکوومەتی ئێرانی بەهۆی پەرەدان بە ئامانجی ئیسلامیی توندڕەوانە داخست و وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش باڵیۆزی ئاڵمانیای بانگ کرد و ناڕەزایەتیی توندی تارانی پێ ڕاگەیاند.

هەواڵی پەیوەندیدار

ڕووسیا ناوچەیەکی دیکەی ئۆکرانیای کۆنتڕۆڵکرد

یاسین

نرخی ئەمڕۆی زێڕ و دراوەكان

سەڵاح

نوێترین زانیاری له‌ باره‌ی چۆنیه‌تی ده‌وام و تاقیكردنه‌وه‌كانی سنووری سلێمانی راده‌گه‌یندرێت

یاسین