zagros news agency

فەرمی.. مانوێل نۆیەر بە یەکجاری دوورکەوتەوە

مانوێل نۆیەر گۆڵپارێزی یانەی بایرن میونشن ئەمڕۆ چوارشەممە بە فەرمی وازهێنانی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

 

ماوەی ئەم دواییە شایەتی وازهێنانی زۆرێک لە یاریزانان بوو لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کە دوایینیان ئیلکای گۆندۆگانی ئەڵمانی بوو.

 

ئەم بڕیارەی نۆیەر دوای چەند کاتژمێرێک هات کە ڕۆژنامەی بیڵد نیازی خۆی بۆ بەردەوامبوون لە یاریگا و بەشداریکردن لە مۆندیالی ٢٠٢٦ پشتڕاستکردەوە.

 

نۆیەر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە ئینستاگرام ڤیدیۆ کلیپێکی بڵاوکردەوە و تیایدا وازهێنانی خۆی لە تۆپی پێی نێودەوڵەتی ڕاگەیاند.

نۆیەر 124 یاری نێودەوڵەتی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی ئەنجامداوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

تەیف سامی کێشە بۆ مووچەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات

یاسین

مالیكی: كلیلی سەقامگیری عێراق كۆكردنەوەی چەک و یەکخستنی سوپایە

سەڵاح

چین و ڕووسیا پێشنیازێک دەربارەی وزەی ئەتۆمی دەدەنە ئێران

سەڵاح