ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

تاڵیبان هه‌زاران ئامێری میوزیك ده‌سووتێنێت و ناوه‌نده‌كانى كۆمپیوته‌ریش داده‌خات

 

بزووتنه‌وه‌ى تاڵیبان له‌ ئه‌فغانستان ڕایگه‌یاند، ته‌نیا له‌ ساڵی ڕابردوودا و له‌ چوارچێوه‌ى هه‌ڵمه‌تێكی توند ده‌ستیان گرتووه‌ به‌سه‌ر زیاتر له‌ 21 هه‌زار ئامێری میوزیك، هه‌روه‌ها ڕێگرییان كردووه‌ له‌ فرۆشتنى نزیكه‌ى 300 كچى گه‌نج.

به‌رپرسانى حكوومه‌تى ئه‌فغانستان دواى ڕۆژێك له‌ سووتاندنى سه‌دان پارچه‌ ئامێری میوزیك له‌ ویلایه‌تى په‌روانى باكوور، له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌ شاری كابولی پایه‌ختى ئه‌و وڵاته‌، تاوتوێی كار و چالاكی ساڵانه‌ى خۆیانیان كرد.

پۆلیسی ڕه‌وشتی ئه‌و وڵاته‌ داوا له‌ هاوڵاتییانی خۆیان ده‌كه‌ن به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ئامێره‌كانى میوزیك به‌كار نه‌هێنن، ته‌نانه‌ت له‌ ئاهه‌نگه‌كانى بووك گواستنه‌وه‌شدا.

به‌رپرسانى حكوومه‌تى تاڵیبان، له‌ كۆنگره‌ ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌شدا، 25 هه‌زار ناوه‌ندی كۆمپیوته‌ریان هه‌ر له‌و ساڵه‌دا به‌ یه‌كجارى داخستووه‌ كه‌ به‌ «حه‌رامه‌كان و گوناهه‌كان» ناویان بردووه‌.

هەواڵی پەیوەندیدار

نرخى نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزیوە

سەڵاح

دكتۆر فوئاد مه‌عسووم سه‌ره‌خۆشی له‌ سه‌رۆك بارزانی ده‌كات

یاسین

به‌ بڕیاری سەرۆكی حكوومەت لێخۆشبوونی 20% بۆ قه‌رزی بچووك ده‌ركرا

سەڵاح