zagros news agency

تورکیا بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی یەکێتیی ئەورووپا کرا

 

ئۆنجو کێچێلی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا  دەڵێت، بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی نافەرمیی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بانگهێشتنامەیەکی فەرمی بۆ تورکیا نێردراوە.

کێچیلی گوتی: کۆبوونەوەکە لە 29ـی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و بڕیارە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا بەمەبەستی بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیەدا سەردانی برۆکسل بکات.

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتیشی، هیواخوازە ئەم هەنگاوە قەیرانی بڕیارەکانی کۆنسەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بەلاوە بنێت و پەرە بە پەیوەندییەکانی تورکیا و ئەم یەکێتییە بدات.

تورکیا لەمێژە هەوڵ دەدات ببێت بە ئەندامی یەکێتیی ئەورووپا، بەڵام ئەم یەکێتیە دەڵێت تورکیا تا ئێستا نەیتوانیوە مەجەکان بۆ ئەندام بوون جێبەجێ بکات.

هەواڵی پەیوەندیدار

ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی دەستخۆشیی بۆ توێژێک دا

سەڵاح

سروه‌ به‌رزنجی: ئاماده‌بوونی سه‌رۆك بارزانی له‌ ڕێوره‌سمی پارك و رێڕه‌وێك پێشمه‌رگه‌ وه‌رچه‌رخانێكی سیاسی گرنگ ده‌بێتت

سەڵاح

موقتەدا سەدر: پێویستە چەک تەنیا لەدەستی سوپا و هێزە ئەمنییە فەرمییەکان بێت

یاسین