ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پرێمەرلیگ.. چێڵسی بە تۆمارکردنی نیو درزەن گۆڵ بردیەوە

لە یارییەکانی گەڕی دووەمی خولی نایابی ئینگلتەرا و لە یاریێکی ئاگریندا هەردوو یانەی وولڤەرهامپتۆن و چێڵسی ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.

 

لە ئەنجامدا شین پۆشەکانی لەندەن توانیان یارییەکە بە شەش گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ شکست بە وولڤس بهێنن.

 

هەر لە سەرەتا و لەگەڵ فیکەی ناوبژیوان یاریێکی بەهێز و بەچێژ بینرا، لە خولەکی دوو کەرنەڤاڵی گۆڵکردن دەستیپێکرد و جاکسۆن گۆڵی یەکەمی چێڵسی تۆمارکرد،

دوای چەندین هەوڵ، وولڤس لە خولەکی 27 گۆڵی یەکسانی تۆمارکردەوە.

هەوڵەکانی هەردوولا بەردەوامبوون تا لە خولەکی 45 پالمەر گۆڵی پێشکەوتنی بلۆزی تۆمارکرد، بەڵام تەنیا دوای خولەکێک لارسین گۆڵی بەرامبەری تۆمارکرد و ئەو تایمە بەو شێوەیە و بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.

 

لە تایمی دووەم، یانەی چێڵسی میوان بەهێزتر گەڕایەوە نێو یاریگا و یاریزان نونی مادوکی توانی سێ گۆڵی لەسەر یەک و هاتریک لە خولەکەکانی 49، 58 و 63 تۆماربکات،

دوای ئەوەش جواو فلێکس توانی گۆڵی شەشەم تۆماربکات و کۆتایی بە کەرنەڤاڵەکە بهێنێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامی سەرۆک بارزانی لە یادی سی و شەش ساڵەی ئەنفالدا

یاسین

بەغدا خەریکە دەبێتە خاوەنی نازناوی پایتەختی تاوانان

یاسین

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە باڵیۆزی هۆڵەندا لە عێراق دەکات

یاسین