zagros news agency

سەرۆکی حکومەت بڕیاری دا مامۆستایانی وانەبێژ بکرێنە گريبەست

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/25 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە ژمارەیەک لە نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژی هەرێمی کوردستان کرد.
سەرۆکی حکومەت سوپاسی مامۆستایان و وانەبێژانی کرد کە سەرەڕای دۆخی سەختی دارایی ، کۆڵیان نەداوە و درێژەیان بە ئەرک و پەیامی پیرۆزی خۆیان داوە و بەرپرسیاریەتی خۆیان بەجێگەیاندووە.
سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە دا کە بە داخەوە بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵە لەگەڵ هەرێمی کوردستان ناکرێت، هەر بۆ نموونە لە ئاستی حکومەتی فیدراڵدا، لە پارێزگاکانی دیکەی عێراقدا، تەنیا لە ماوەی ساڵێکدا ، نزیکەی یەک ملیۆن کەس دامەزراون ، بەڵام تەنانەت یەک کەسیان بۆ هەرێمی کوردستان دانەمەزراندووە.
سەرۆکی حکومەت دوای گوێگرتنی لە خواست و داواکارییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ، بڕیاریدا لەسەر داهاتی ناوخۆی حکومەت هەرێم ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەس دەبێت بکرێنە گرێبەست .
نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ خەمخۆری و پشتیوانیی سەرۆکی حکومەت و جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان دەربڕی.

هەواڵی پەیوەندیدار

‎لە سۆران دوو کەس بە تۆمەتی دزینی ئۆتۆمبێلێک دەستگیر کران

دڵشاد

ئاگاداریەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆرانەوە

یاسین

وەزارەتی کشتوکاڵ هاوردەکردنی 33 مادەی خۆراکی بە تەواوی قەدەغە دەکات

سەڵاح