نوسینگهی سهرۆكی وهزیرانی عێراق وتی، بەرە بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە 27ی ئابی 2024، محەممەد شییاع سوودانی بە سەردانێک بەرەو میسر و تونس بەڕێکەوت.
لە ڕاگەیەندراوێکی کورتدا نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڵاوی کردووەتەوە، سەردانەکەی سوودانی بۆ هەردوو کۆماری میسر و تونس سەردانێکی فەرمییە، بەبێ ئەوەی هیچ وردەکارییەک لە بارەی ئەجێندای سەردانەکە ڕوون بکاتەوە.