ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

٣٤ زیارەتکاری ئێرانی لە عێراق مردوون

سەرۆکی ڕێکخراوی فریاکەوتنی کۆمەڵەی مانگی سووری ئێران ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٠ ڕۆژی سەردانی زیارەتکارانی ئێرانی بۆ شوێنە پیرۆزەکانی عێراق بە مەبەستی بەشداریکردن لە ڕێوڕەسمەکانی ماتەمینیی ئیمام حوسێندا ٣١٠ زیارەتکار نەخۆش کەوتوون و ٣٤ زیارەتکاریش گیانیان سپاردووە کە لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە ڕادەستی تیمەکانی فریاکەوتنی مانگی سووری ئێران لە دەروازە سنوورییەکان کراونەتەوە.
بابەک مەحموودی دەشڵێت، تیمەکانی فریاکەوتنی کۆمەڵەی مانگی سوور لە ڕۆژی ٥ تا ٢٦ی ئاب لە دەروازە سنوورییەکان خزمەتگوزارییان پێشکەش بە ٤٢ هەزار و ٢٢٦ زیارەتکار کردووە.
ئاماژەی بەوەش داوە، لەو ماوەیەدا ١٠١ هەڵمەتی فریاکەوتنیان بۆ ڕووداوەکانی هاتوچۆ بەڕێوە بردووە کە لەو ڕووداوانەدا ٢٤ زیارەتکار بریندار بوون و ١٠ زیارەتکاریش گیانیان سپاردووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە

یاسین

ئیسماعیل هەنیە ڕێبەری حەماس لە تاران کوژرا

سەڵاح

لۆفتهانزا ڕاگرتنی گەشتی بۆ بەیرووت درێژ کردووە

سەڵاح