zagros news agency

محەمەد جواد زەریف لە دەستلەکارکێشانەوە پەشیمان بووەوە

 

محەمەدجەواد زەریف پێشتر دەستی لە جێگری ستراتیجییی مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری وڵاتەکەی کێشابووەوە، دوای بەشداری لە یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی پزیشکیان لەگەڵ ئایەتوڵلا خامنەیی ڕایگەیاند، درێژە بە ئەرکی خۆی لەو پۆستەدا دەدات.

زەریف لەم بارەیەوە نووسیویەتی، دوای بەدواداچوونی مشوورخۆرانەی سەرۆککۆمار و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ بەڕێزیان بەپێی ئەمری فەرمیی جەنابیان و بە پشتبەستن بە خوای گەورە و بەهیوای هاوکاری و ڕێنوێنیی خەڵکی ڕێزدار، وەک جێگری ستراتیجیی سەرۆککۆمار درێژە بە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆم دەدەم.

زەریف پێشترێ لە پەیامی دەست لەکارکێشانەوەکەیدا گوتبووی گومانی لە سوودمەندبوونی خۆی لە کابینەی مەسعوود پزیشکیاندا هەیە و دەستی لە پۆستەکەی هەڵگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

سبەی پشووی فەرمییە

یاسین

هانسی فلیک پەنادەباتە هەمان ڕێچکەی چاڤی هێرناندێز

یاسین

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق 500 ملیار دینار بۆ شایستەی جووتیاران تەرخان دەکات

یاسین