zagros news agency

محەمەد جواد زەریف لە دەستلەکارکێشانەوە پەشیمان بووەوە

 

محەمەدجەواد زەریف پێشتر دەستی لە جێگری ستراتیجییی مەسعوود پزیشکیان سەرۆککۆماری وڵاتەکەی کێشابووەوە، دوای بەشداری لە یەکەمین کۆبوونەوەی کابینەی پزیشکیان لەگەڵ ئایەتوڵلا خامنەیی ڕایگەیاند، درێژە بە ئەرکی خۆی لەو پۆستەدا دەدات.

زەریف لەم بارەیەوە نووسیویەتی، دوای بەدواداچوونی مشوورخۆرانەی سەرۆککۆمار و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ بەڕێزیان بەپێی ئەمری فەرمیی جەنابیان و بە پشتبەستن بە خوای گەورە و بەهیوای هاوکاری و ڕێنوێنیی خەڵکی ڕێزدار، وەک جێگری ستراتیجیی سەرۆککۆمار درێژە بە جێبەجێکردنی ئەرکی خۆم دەدەم.

زەریف پێشترێ لە پەیامی دەست لەکارکێشانەوەکەیدا گوتبووی گومانی لە سوودمەندبوونی خۆی لە کابینەی مەسعوود پزیشکیاندا هەیە و دەستی لە پۆستەکەی هەڵگرتووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بەهۆی کۆمێنتێکی فەیسبووکەوە؛ سعوودیە سزای لەسێدارەدان بەسەر کرێکارێکی سریلانکیدا دەسەپێنێت و داوای لێخۆشبوونی بۆ دەکرێت

سەڵاح

فوئاد حوسێن و عەباس عێراقچی پێشهاتەکانی ناوچەکەیان تاوتوێ کرد

سەڵاح

مان سیتی شوێنگرەوەی ئیدرسۆنی دیاری کرد

یاسین