گوتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل رایدهگهیهنێت، هاتن و چوون ئاساییە و هیچ گرفتێکیش بۆ گەشتیاران دروست نەکراوە.
کامی کەمال عەلی گوتەبێژی کۆمەڵگەی دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراهیم خەلیل لە پەڕەی تایبەتی کۆمەڵگەکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردووەتەوە و رایدهگهیهنێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆری هاووڵاتییانی عێراق و هەرێمی کوردستان کە لە ئەوروپاوە بۆ گەشت و سەردانیكردن گەڕابوونەوە، بەهۆی نزیکبوونەوەی وادەی دەسپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن ئەو هاووڵاتییانە بە لێشاو بەرەو وڵاتانی ئەوروپا گەڕاونەتەوە و لەلایەکی دیکەشەوە بەهۆی گەڕانەوەی زیارەتکارانی تورکیا لە تەواوکردنی ڕێوڕەسمی یادی چلەی ئیمام حوسێن، قەرەباڵغی لە دەروازەی سنووری ئیبراهیم خەلیل دروست ببوو.
دهشڵێت، ئەو دەنگۆ و زانیارییە بێ بنەمایانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە بارەی دروستکردنی کێشە بۆ گەشتیاران هیچ بنەمایەکی ڕاستیان نییە و تەنیا قسەی هەڵبەستراون.
ئاشكراشی كرد، سەرپەشتیار و بەڕێوەبەرایەتیی کۆمەڵگەکە بەردەوام لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتی تورکیا لە هەماهەنگیدان بۆ ئەوەی گەشتیاران بەبێ کێشە و گرفت گەشتەکانیان بکەن.