zagros news agency

تەرمی شۆفێرە ڕفێنراوەکەی ڕێگای بەغدا – کەرکووک دۆزرایەوە

سەرچاوەیەکی ئەمنی ڕایگەیاند، ئەمڕۆ تەرمی شۆفێرێک دۆزرایەوە کە دوێنێ لەسەر ڕێگای بەغدا – کەرکووک ڕفێندرابوو.

سەرچاوەکە بە میدیایی ناوخۆی ڕاگەیاند، ” تەرمی شۆفێرێکی ئۆتۆمبێلی ‘جی ئێم سی’ کە دوێنێ ئێوارە ڕفێندرابوو لەسەر ڕێگای بەغدا – کەرکوک دۆزرایەوە، ئاماژەی بەوەشکرد، تەرمەکە لەسەر ڕێگای نێوان خالس و عوزێم دۆزراوەتەوە.”

دوێنێ سێشەممە، سەرچاوە ئەمنییەکان ڕایانگەیاند، شۆفێرێکی جی ئێم سی، کە خەڵکی کفرییە، لەسەر ڕێگای بەغدا – کەرکووک ڕفێنراوه، لەکاتێکدا تایەی ئۆتۆمبێلەکەی لەسەر ڕێگای خالس – حوزێم جێماوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

ته‌ندروستی سلێمان چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ سه‌ربڕینی ئاژه‌ڵ ده‌رده‌كات

سەڵاح

سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك ئه‌ردۆغان كۆبووه‌وه‌

یاسین

راگەیندراوێک لە وەزارەتی پێشمەرگە

یاسین