ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

پێشبینی پله‌كانی گه‌رما

 

به‌شی پێشبینی ڕه‌وشی كه‌ش و هه‌وا، پله‌كانی گه‌رمی شارو شارۆچكه‌كانی ئه‌مڕۆ و سبه‌ی هه‌ینی ڕاگه‌یه‌ند.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 29ی8ی2024، ئاسمانی پارێزگاكان ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه‌ هه‌وری جیاجیا، پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی دوێنێ چوارشه‌ممه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌، سبه‌ی هه‌ینی 30ی8ی2024، ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و پله‌كانی گه‌رما نزیك ده‌بێته‌وه‌ له‌ تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 40

سلێمانی :39

دهۆک : 41

کەرکوک : 43

هەڵەبجە : 41

زاخۆ :   41

سۆران : 39

حاجی ئۆمەران : 28

گەرمیان: 44

هەواڵی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر…. ئاگرەکەی بازاڕی قەیسەری هەولێر کۆنترۆڵ کرا

دڵشاد

کەشناسی : پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە

سەڵاح

سه‌باره‌ت به‌په‌نابه‌ران، یۆنان تۆمەتەکانی تورکیا ڕەت دەکاتەوە

سەڵاح