zagros news agency

سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە شاندێکی تورکی دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 9/2، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی تورکی بە سەرۆکایەتيی باڵیۆز عه‌لی ڕزا گوينه‌ى، به‌ڕێوه‌به‌رى گشتيى كاروبارى عێراق و ئێران له‌ وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى توركيا کرد.
لە کۆبوونەوەدا کە ئەرمان تۆپچو، کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێم ئامادەی بوو، پەرەپێدانی پەیوەنديی دوولایەنە لەسەر بنەمای پەرژەوەنديی هاوبەش و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە تاوتوێ کرا.

پێویستیی جارەسەرکردنی کێشەکانی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵ و مسۆگەرکردنی مافە دەستووری و بەشە بودجەی هەرێم و دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و پاراستن و گەرەنتيکردنی مافەکانی گەلی کورد و پێکهاتەکانی دیکەی ئەو وڵاتە و پرۆسەی ئاشتی لە تورکیا، بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

هەواڵی پەیوەندیدار

كه‌ناڵێكی عێراقی: ئه‌مه‌ریكا له‌ دانانی عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵا وه‌ك سوپاسالاری عێراق نیگه‌رانه‌

سەڵاح

بچڕانی کارەبا لە ئێران کێشەی ناوەتەوە

سەڵاح

لە ماوەی کابینەی نۆیەمدا 408 مزگەوتی نوێ لە کوردستان دروست کراون

یاسین