zagros news agency

قامیشلۆ…به‌ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێک دایک و کوڕێک گیانیان له‌ده‌ستدا و ده‌گوترێت ده‌ستی توركیای تێدابێت

 

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە، لە گەڕەکی عەنتەرییەی ڕۆژهەڵاتی شاری قامشلۆ، لە ئەنجامی تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێکدا، ژنێک و کوڕەکەی گیانیان لەدەستدا.

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ لە سەر ماڵپەڕی خۆی ڕایگەیاندووە “ئەمڕۆ چوارشەممە 28ی مانگی هەشت، کاتژمێر یەکی پاشنیوەڕۆ، تەقینەوەیەک لە شاری قامیشلۆ لە گەڕەکی عەنتەرییە ڕوویدا و لە ئەنجامدا ئۆتۆمبێلێکی هیۆندا لە بەردەم پۆستەی ئەو شارە تەقیەوە”.

ئاسایش هەروەها ڕایگەیاندووە، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا، دوو هاووڵاتی مەدەنی، دایکێک و کوڕەکەی، گیانیان لەدەستداوە.

ئاسایش ڕاشیگەیاندووە، بەگوێرەی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، “هۆکاری تەقینەوەکە لە ئەنجامی بۆمبێک بووە کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا چێنراوە و هێزەکان لێکۆڵینەوەی بەرفراوانیان دەستپێکردووە بۆ ئاشکراکردنی وردەکاری تەقینەوەکە”.

ڕوانگەی سوریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە ئۆتۆمبێلەکە لەلایەن فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی تورکیاوە کراوەتە ئامانج.

ڕوانگەکە دەڵێت ” فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی لە نزیک نەخۆشخانەی چاو لە سەنتەری شاری قامشلۆ کردە ئامانج، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی ژنێک و کوڕەکەی و سووتانی ئۆتۆمبێلەکە.”

نەخۆشخانەی چاوی قامشلۆ لە هەمان سەنتەری شارەکەیە کە ئۆفیسی پۆستەی شارەکەشی لێیە.

لە سەرەتای ساڵی 2024ەوە، ڕوانگەی سوریا 94 هێرشی ئاسمانی لە لایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بۆ سەر پێگە جیاوازەکان لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕاگەیاندووە.

هەواڵی پەیوەندیدار

هۆشیار زێباری: عێراق بوێری نییه‌ تاوانبارانی هێرشه‌كانی سه‌ر هه‌رێمی كوردستان بناسێنێت

سەڵاح

لە ئۆکراینا دژی لادانی وەزیری بەرگری خۆپێشاندانی بێوێنە ئەنجام درا

یاسین

ئومێد خۆشناو: پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی و حکوومەتی فیدراڵ بەجددی بێنە سەر هێڵ

دڵشاد